ئیسرائیل لە بنکەی ئەتۆمی ئێران دەدات

🔻ئیسڕائیل فڕۆکە مەترسیدارەکە بۆ لێدان لە ئێران ئامادە دەکات🔻100 فڕۆکەی بازی هێرشبەر چاوەڕوانی کاتژمێری سفرن تا بگەنە ئاسمانی ئێران

ئیسڕائیل هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەگەری هیرشکردنە سەر ئیران و فڕۆکە F‑15 ی ئامادەکرادووە بۆ هێرشکەکە، کە فڕۆکەیەکی زۆر مەترسیدارە ئێف 15یان  بازی هێرشبەر، بە شێوەی تایبەتی دروستکراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە دوورییەکی زۆروە هێرش بکات و ئامانجەکەی بپێکێت.

جیا لەمەش ئیسڕائیل فڕۆکەی نوێتر بەکاردهێنێت وەک F‑35 کە لەناو خاکی ئێران دەتوانێت بە ئاسانی دەست بوەشێنێت و ئامانجەکان بپێکێت بە سەرکەوتوویی ئیسڕائیل هاوکاتن لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی ماوەی ئەو مۆڵەتەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ ئێرانی دانابوو

بۆیە لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان، هیرشی سەربازی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان. لای خۆیەوە ئێران سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وەک Bavar‑373 و Khordad‑15 خستۆتە ئامادەباشی تەواوەوە بۆ پاراستنی ناوچە ستراتیژییەکانی فڕۆکەی (F-15 Eagle/ ئێف 15 ئیگڵ/ یان هەڵۆی ئێف 15) یەکێک لە فڕۆکە جەنگییە بەهێز و سەرکەوتووەکانی جیهانە، بە تایبەتی وەک فڕۆکەی جەنگی بۆ کۆنتڕۆڵی ئاسمان بەکاردێت، بەڵام زۆر تایبەتمەندی و بواری تر دەگرێتەوە فڕۆکەکە دەتوانێت تا خێرایی سێ هەزار کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بڕوات و بەیەک جار دەتوانێت پێنج هەزار کیلۆمەتر بفڕێت بێ پڕکردنەوەی سوتەمەنی درێژی فڕۆکەکە 13مەترە و پانییەکەی 5 مەترە و توانای هەڵگرتنی زۆرترین چەک و تەقەمەنی و مووشەکی هەیە، هەروەها ئامانجەکانیشی زۆر بەوردی دەپێکێت، ئەمە جگە لەوەی لەیەک کاتدا فڕۆکەی هێرشبەرە و بەرگریش دەکات فڕۆکەکە دوو بزوێنەری هەیە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، ئیسڕائیل، سعودیە و ژاپۆنیش خاوەنی ئەو فڕۆکەیەن و بەکاری دەهێنن ئیسرائیلیش نزیکەی 100 فڕۆکەی مەترسیداری ئامادەکردوە و چاوەڕوانی کاتژمێری سفر دەکات، تا هێرشبکاتە سەر ئیران و دامەزراوە ستراتیژییە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە وێران بکات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال