مەشعان جبوری : حەلبوسی سونەی فرۆشت

مەشعان جبوری : سیاسەتمەداری ناوداری عێراق

چیرۆكی حەلبوسی لای منە کە چۆن بووە سەرۆك پەڕلەمانی عێراق

- ئەوە حەلبووسی لە ژیانە، ئەگەر دەڵێت وانییە، با بێتە بەرەو رووم، ئەم قسانەم بۆ مێژووە نەك شتێكی تر.

- ⁠حەلبووسی، بە سەیارەی (یەزن)ی كوڕم، چونە ماڵی (ئەبوو مهدی موهەندیس) لە بەغدا، لەوێ چاویان بە (قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قود-سی ئێران) كەوت.

- ⁠حەلبووسی بە سولەیمانی و موهەندیسی گووت: من بكەنە سەرۆكی پەڕلەمان، ئەگەر یەك یاسا یان یەك پرۆژە و یەك هەڵوێست دژی ئێران و شیعە نیشاندرا، من بەرپرسم.

- ⁠حەلبووسی بەڵێنی بە شیعە و ئێران دا و بەڵێنەكەشی پاراست، بەوەی بەرژەوەندی ئێرانی پاراست و سوننەی فرۆشت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال