باسی چارەسەری کێشەی موچەی هەرێم کرا
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە بەڕێز گویندەلن گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەیی دوایین پێشهات و رووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت ئاڵوگۆڕ کران و پاڵپشتیی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کە بەپێی یاسا و دەستور رێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە دووپاتکرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.
لەلایەکی دیکەوە وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی سوریا و پێشوەچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیی هەنگاوە ئەرێنییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.