دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن و ئیمزای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان کرد لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ
دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی موچەی مانگی 7 بۆ هەرێم دەرکرد و وەزیری دارایی عێراق ڕاسپێردرا دەست بە تەمویلکردنی پارەکە بکات بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم
بەپێی زانیارییەکان هەفتەی داهاتوو پارەی موچەی مانگی 7 دەگاتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت وەک مانگی پێشوو لە هەینی و ڕۆژی پشوو دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.