موچەی مانگی 8 خەرجدەکرێت
چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو سودانی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 8 بۆ هەرێم دەربکات و تەیف سامی ڕاسپێرێت دەست بکات بە ناردنی موچەی مانگی 8 بۆ هەرێمی کوردستان
داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دینار ئامادەیە و هەرێم چاوەڕێ بڕیاری فەرمی خەرجکردنی موچە دەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
ڕابردوو سودانی بە جیا لەگەڵ وەزیرە کوردەکان لە بەغدا کۆبووەوە و بەڵێنی ناردنی موچەی مانگی 8 دا