ڕێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سودانى بەڵێنى خەرجکردنى مووچەى مانگى ئابى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى لەماوەى ئەم هەفتەیە داوە، و ئەمڕۆش جێگرى ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ جەختى لە خەرجکردنى مووچە لەماوەیەکى نزیک کردوەتەوە.
سودانى بەڵێنى داوە لەم هەفتەیە مووچە بنێردرێت
رێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى فیدراڵ هەفتەى رابردوو بەڵێنى داوە لەم هەفتەیەدا مووچەى مووچەخۆران خەرجبکات، دەڵێت" ئەگەر سبەى مووچە خەرج نەکرێت سەرەتاى هەفتەى داهاتوو خەرج دەکرێت".
تەیف سامی دڵنیایی داوە
گوتیشى، "ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ جێگرى ئەمیندارى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ کردووە"،گوتوویەتى، "تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق دڵنیاى کردووەتەوە لە ئایندەیەکى نزیک مووچەى مووچەخۆران بۆ مانگى ئاب خەرج دەکرێت.
رێباز حەملان جەختدەکاتەوە، سودانى بەڵێنى خەرجکردنى مووچەکانى ئەمساڵى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى داوە.
دوو مووچە دێت
ڕێباز حەملان- یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایی لە درێژەی قسەکانیدا لە رایگەیاند، لە پاش کۆبوونەوەى هەفتەى ڕابردووى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ سێ وەزیرى کورد چونەتە لاى سودانى و بەڵێنى داوە لەم هەفتەیە مووچەیەک و بەر لە هەڵبژاردنیش مووچەیەکى دیکە بۆ هەرێمى کوردستان خەرجبکات.
سودانی گوتوویەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێکردووە
گوتیشى، سودانى گوتوویەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى جێبەجێکردووە بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى نەختینەوە لە بانکەکان ناتوانن دوو مووچە پێکەوە بۆ هەرێمى کوردستان خەرج بکەن، دەشڵێت ،" ئێمە چاوەڕوانى جێبەجێکردنى بەڵێنەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەین"._