سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات
رۆژی سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها باس لە ئالنگاری و گرفتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کرا.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.