مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێکی لەسەر نییە، تەنها ئەوەی دەمێنێتەوە دیارنەبوونی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 کە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی 9 مانگیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر عێراق جێبەجێ کردووە
