جەوهەر هەرکی داوای دروستکردنی لیوایەکی حەشدی کردووە !

لە پشتی پەردەوە، جەوهەر هەرکی داوی چی لە حەشد و یەکێتی دەکات

پشتی پەردەی هەوڵەکانی کاک جەوهەر محێ ؟
ئەو پلانە چیە ٤ ساڵە کاری لەسەر دەکات؟
بۆچی حەشدی شەعبی داواکەی رەتدەکەنەوە؟
لە موسڵ لەگەڵ کێ دۆستە و داواکاری چیە؟
بۆچی یەکێتی رەتیکردوەتەوە پشتگیری بکات؟

ماوەی دە ساڵ، کاک جەوهەر محێ هەرکی، لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆدابوو کە وەک سەرۆک عەشیرەتی هەرکی بیناسێنێن و مامەڵەی لەگەڵ بکەن، بەڵام زۆرێک لە هەرکیەکان قبوڵیان نەبوو و پارتیش داواکەی رەتکردەوە.

ئیدی لە کۆتایی ٢٠١٩ پەیوەندی لەگەڵ کاک لاهور شێخ جەنگی دروستکرد و بوو بە یەکێتی، من زۆرجار دەمبینی لای کاک لاهور، تاوەکو دوای هەشتی تەمموز و لەوکاتەشەوە پشتگیری کاک بافڵ تاڵەبانی دەکات.

هەرچەندە هەوڵیداوە لە کاک قوباد نزیک ببێتەوە، بەڵام بەردەوام کاک قوباد پێی گوتووە ئەو پشتگیری عەشیرەت ناکات و نایەوێت ئەو دۆخە زیندووببێتەوە.

بۆیە بەناچاری کاک جەوهەر پەنای بردە بەر حەشدی شەعبی و بەشێک لە هەرکیەکانی موسڵ، لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرس و ئامر لیوای حەشدی شەعبی پەیوەندی دروستکرد و لێیان نزیکبوویەوە د، بەتایبەتیش ئەوسونانەی بوونەتە حەشد و لیوایان هەیە

یەکەم کەس کە کاک جەوهەر پەیوەندی لەگەڵ دروستکرد و بەردەوام لەگەڵیەتی ( شێخ فەواز جەربا) زاوای فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیە، ئامر لیوای ٧١ حەشدی شەعبیە، نزیکەی ٥ هەزار چەکداری هەیە، کاک جەوهەر لەرێگای ئەوەوە نزیک بوویەوە لە فالح فەیاز

یەکەم دیداری فالح فەیاز و جەوهەر هەرکی، لە شاری موسڵ لەماڵی شێخ فەواز جەربا لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٢ بوو، داواکاری کاک جەوهەر محێ ئەوەبوو، لیوایەکی حەشدی شەعبی بۆ دروسبکەن لە سنوری نەینەوا، هەموو ئەندامانی هێزەکانی کەسانی خۆی و هەرکیەکانی موسڵ و دەورەبەری بن.

بەڵام هەرئەوکات فالح فەیاز گوتبووی: ناتوانین ئەمە بکەین، قایدەی کوردی لەسەرمان دەکاتە هەڵا، ئەمریکا کێشەمان بۆ دروست دەکات، ئێرانیش رازی نابێت و ئەو کارە کێشە بۆ حەشدی شەعبی دروست دەکات.

شێخ فەواز جەربا، سونەیەکی عەشیرەتی شەممەرە و بن ئامۆزای غازی یاوەرە سەرۆککۆمار و جێگری کاتیی عێراق بوو (٢٠٠٤–٢٠٠٦) بەهۆی ژن وژنخوازی لە حەشدی شەعبی نزیکبوویەوە و پاشان لیوایەکیان لە حەشدی شەعىبی بۆ دروستکرد .

لەسەردەمی بەعسیش وابوو بەشێک لە سەرۆک عەشیرەت وهۆزەکانی کورد و شیعە فەوجی جاشیان بۆ دەکرایەوە وئێستاش هەمان شیت هەیە لەناو سونە و ئەوانە بوونەتە حەشد و فەوجیان بۆکراوەتەوە

دوای ئەوەی لە فالح فەیاز بێ ئومید بوو جەوهەر هەرکی پەنای برد بۆ عەبدولرەحیم جەربا کە ئەویش ئامر لیای ٦٠ حەشدی شەعبیە بەڵکو بتوانن قەناعەت بە فالح فەیاز بکەن کە لیوای حەشدی شەعبی/ کوردی بۆ دروست بکەن

بەڵام ئەو پێی دەڵێت: هێشتا کات گونجاو نیەو  دۆخەکە لەبەرژەوەندی ئێمە نیە، بۆیە کە کاتی هات هاوکار دەبین.
لەمانگی ٤ ساڵی ٢٠٢٤ کاک جەوهەر هەوڵدەدات لەرێگای جۆراو جۆر بگرێتە بگەر بۆ ئەوەی بتوانێت کارتێک بەدەستبهێنێت تاوەکو بتوانێت لیوایەکی حەشدی شەعبی کوردی بۆ بکەنەوە.!

بەڵام تاوەکو ئیستا سەرکەوتوو نەبوو، هەرچەندە بەردەوام لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی حەشدی شەعبی لە موسڵ و بەغدا لەسەر خەتە بەڵام هێشتا سەرکەوتوو نەبووە

هەموو ئەو کێشە وئاڵۆزیانەی لەم دوایانە دروستبوون پەیوەندی بەو هەوڵانەی جەوهەر محێ هەیە بۆ ئەوەی قەناعەت لای بەرپرسانی حەشدی شەعبی دروستبکات، لیوایەکی بۆ بکەنەوە ولە بارەگاکەی لە موسڵ بێت و هەرکیەکانی نزیک لەخۆی و بەشێک لە هەرکیەکانی موسڵ لەو لیوایە دابمەزرێنێت و خۆی بکاتە ئەمری واقیع

بەڵام بە دڵنیایی ئەو رووداوەی لاجان، دەبێنە سەرەتایەک بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی دیکە لەگەڵ کاک جەوهەر محێ بکرێات و ئیستاش بەهۆی پرسی حکومەتی نوێێ عێراق و دۆخەکە بەرپرسانی عێراق ئامادەنین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی تێکبدەن لەبەر کاک جەوهەر

هەرچەندە کردنەوەی ئەو لیوایە دەمێکە کاری بۆ دەکرێت و رەنگە لەداهاتوو ئەو هەوڵە سەربگریت و لیواکە بۆ کاک جەوهەر بکرێتەوە، بەڵام کات و دۆخەکە تا ئێستا گونجاو نەبووە

دوای ئەویش بێگومان سەرۆک عەشیرەتی دیکەی کورد دەچنە پێشەوە و دەرگاکە واڵا دەبێت، ئەوەش ئەو هەوڵەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی ویەکێتی دەیانەوێت رێگری لێبکەن و هەرگیز حەشدی شەعبی / کوردی دروستنەبێت .

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتووە، یەکێتی بەراشکاوی بە کاک جەوهەریان گوتووە: پشتگیر لەو هەوڵەی تۆ ناکەین و تەداخول ناکەین، چونکە ئەوە دژی ستراتیژی یەکێتی، کورد و کوردستانە، یەکێتی پشتگیریت ناکات لەهەوڵی دروستکردنی لیوایەکی حەشدی شەعبی/ کورد.

بەدواداچوون، هانا چۆمانی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال