لە بانگەشەی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر شەڕە بۆکس لەناو خۆیان ڕوویدا


 

لە هەولێر چی ڕوویدا؟!!
ئەمڕۆ 2021/10/4 بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی یەکێتی پاسەوانانی هەندێ بەرپرس ڕێگریان لە چەند بەرپرسی دی یەکێتی گرت و شەڕە پێن و بۆکس دروست بوون بەناو یەکدی کەوتن وەک گای ئیسپانی

پارتی هێندە گەورەبووە لێ ئەترسن بە ئیسلامی و عیلمانیەکان یەکیان گرتوە ئەوانەی فیشەکیان بەیەکدی دەنا و یەکتریان بە خیانەت و گەندەڵچی و دز ناویان دەبرد ئەمرۆ لە ترسی پارتی کۆبونەتەوە مەمنونن بۆ ئەوەی دەرگاوان و شاگردی پارتیان لەدەست نەچێ

هاوپەیمانی کوردستان یان دوژمنداری شەڕە بۆکسەکەی هەولێر ئەوەی زیاتر ڕوون کردەوە ئەم دوو حزبە بە ناچاری بونەتە هاوپەیمانی بۆ ئەوەی ئەوەی ماویانە لەدەستی نەدەن بەرامبەر پارتی هەر هیچ نەبێ بە خزمەتکاری و جانتا هەڵگری بمێننەوە
ئەوەی دوو حزبی دوژمنی یەکدی کۆکردەوە بەناوی هاوپەیمانی کوردستان یەکێتی و گۆڕان تەنها بۆ دژایەتی کردنی پارتیە بۆ ئەوەی نەبن بە حزبی سێیەم و چوارەم

أحدث أقدم

نموذج الاتصال