بەپەلە:ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نزیک لە بافل تاڵەبانی ژەهرخواردکراون

 

نهێنیی چۆنیەتیی ژەهراویكردنی سەركردایەتیی یەكێتی ئاشكرا كرا
ماوەیەكە بابەتی ژەهرخواردكردنی سەركردە باڵاكانی یەكێتی بە گشتی و سەركردە سەربەخۆخوازەكانی ئەو حزبە بە تایبەتی، بە ڕوونی باس دەكرێت. تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نەكراوەتەوە كە ئەو سەركردانە چۆن ژەهریان پێدراوە؟ ئایا لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەوە بووە وەك لە فیلمە مێژووییەكاندا دەبینین پاشا و ئیمپراتۆرەكان نەیارانیان ژەهراوی دەكەن لەسەر سفرەی رازاوەدا، یانیش لە ڕێگەی ژەهراویكردنی كەرەستە و كەلوپەلەكانەوە بووە!
لەمبارەیەوە رۆژنامەنووسێك بە ناوی (رامیار جەواد) نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە و باسی لەوە كردووە، ژەهراویكردن بەبێ پێدانی خۆراك و ئاو، تەنیا لە ڕێگەی بەركەوتنی لەگەڵ كەلوپەلەكانی دەوروبەر لەگەڵ جەستەی قوربانییەكە، لە ساڵی ١٩٣٧ دۆزراوەتەوە كە ڕێگەیەكی خێراتر و كەمتر مەترسیی ئاشكرابوونی لەسەرە. 
هەروەك ئەو دەڵێ، دەكرێ دیارییەكی وەكوو كاتژمێری دەستی یان ملوانكە و قەڵەم و مۆبایل و هەر كەلوپەلێكی دیكە بە ماددەیەك ژەهراوی بكرێ و هەر كەسێك دەستی لێ بدات، تووشی ژەهراویكردن ببێت!
بە گوتەی ئەو، پاش ٢٤ كاتژمێر، هەست بەم جۆرە ژەهراویكردنە دەكرێت و نیشانەكانی بریتین لە:
- بوونی ئازار لە گەدە 
- ئازارێکی زۆر لە ماسلوکەکان
- ڕشانەوە و تێکچوونی ژەمەکانی خۆراک
- بێ تاقەتی و سەرسوڕان و بوونی هێڵنجێکی زۆر لە دوای نان خواردن
- گرژبوونی کۆڵۆن و بوونی خوێن لە کۆم
- لەگەڵ چەند نیشانەیەکی زەق، وەکو زەردبوونی سپیەتی چاو و بەرزبوونی بەردەوامی پلەی گەرمی لەش و ڕزیبوونی ددانەکان.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دوو جۆر ژەهر لەم ڕێگەیەدا بەكار دێت. یەكەمیان ژەهری بۆقی زەردە، ئەو بۆقە لەو دارستانانە دەژی كە بارانی زۆرە، ئەمەیان کوشندەترین جۆری ژەهرە. لە دارستانەكانی بەڕازیل هەیە و مافیاكان بە ئاسانی كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن. دووەمیشیان ژەهری کیمیاییە کە تەنیا لە وڵاتانی بەهێز و تاقیگە نێودەوڵەتییەکان دەست دەکەوێت، مامەڵکردنیش پێی بە نووسراوی فەرمی و هۆکاری ویستنی دەوێت.
ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێ، ژەهری بۆقی زەرد بکوژێکی لەسەرخۆیە و ڕاستەوخۆ کەسەکە ناکوژێت، بەڵکو بڕ و ڕێژەی تێکەڵبوونەکەی کاتی کوشتنەکەی دیاری دەکات، زۆر جار دوای پێزانینی کەسەکە دەتوانێت چارەسەر وەربگرێ، بەڵام دوای  هەشت مانگ تا دوو ساڵ دواتر کەسەکە ئیفلیج دەبێت یان کۆنتڕۆڵی مێشکی لە دەست دەدات، ئەویش بە پڕۆسەی مردنی لەسەرخۆ ناو دەبرێ.
ئێستا ئیدی هەموان چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمیی یەكێتین، تاوەكوو بە خەڵكی كوردستان بڵێن، سەركردە باڵاكانی ئەو حزبە چۆن و بە چ جۆرە ماددەیەك ژەهراوی كراون؟

أحدث أقدم

نموذج الاتصال