خۆپیشاندەر یان خۆنیشاندەر و تێکدەر


 

خۆپیشاندەر یان خۆنیشاندەر و تێکدەر
هەر کاتێ خۆپیشاندەر ئاراستەی گۆڕی بۆ سوتاندن و بەردبارانکردن و ڕێگاگرتن و تایە سوتاندن ...هتد بەم شێوازە دەلێن ئاژاوەگێری و فیتنەچی و خوپیشاندەری ئاراستەکراوی سیاسی،لەم حاڵەتەدا ئەگەر هەرچەندە تۆ داوای مافی خۆتیش بکەی هەق بیت  کەسانێکی سیخوڕ و مشەخۆری حزبی دەخزێنە ناو خۆپیشاندەران خۆپیشاندەری مەدەنی و هەقبێژ بە ئاگرەکە دەسوتێن هیچ مافێک وەرناگریت و یان بۆ ماوەیەکی زۆر دوادەخرێت.لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایە دەبینین حزبە بچوکەکان و ئەوانەی هاتونە سەر سفرەی حاز و هیچ قوربانی و خوێنیان بۆ ئەم خاکە نەڕێشتوە لەسەر حسابی خوێنی خۆپیشاندەر دەنگ و کورسیان زیاتر کردوە ئەویش بۆ ئەوەی وا خۆیان نیشاندەن کە خەمخۆری هاوڵاتیان و خۆپیشاندەرانن لە ڕاستیداش هەر هەمان ئەو لایەنە حزبیانەن خۆپیشاندەریان بە کوشتن و بەگرتن داوە.
#JS

أحدث أقدم

نموذج الاتصال