سەرۆک بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو باسی ڕیفراندۆم دەکات

لە سەد ساڵی ڕابردوودا گەلی كوردستان هەموو ڕێگەیەكی تاقی كردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا لە ئاشتی و شەراكەت و یەكسانیدا بژیێت.

لە بەرانبەر ئەوەدا حكومەتەكانی عێراق هەتا توانیان، وزە و دامەزراوەكانی دەوڵەتیان بە ئاراستەی شۆڤینیزم و تاییفەگەری تاو دا. ڕێگەی پەراوێزخستن و تەعریب و جینۆساید و نانبڕین و نكۆڵیكارییان گرتەبەر.

هەر بۆیەش گەلی كوردستان دوای ئەوەی لە هەموو ڕێگەیەك نائومێد بوو، ڕیفراندۆمی ئەنجام دا. ڕیفراندۆم قووڵایی پێگەییشتوویی و باوەڕی گەلی كوردستانی پێشـان دا بۆ چارەسەری سەردەمیانە و ئاشتیانەی كێشەیەكی ئاڵۆزی سەدساڵە. بەڵام وەڵامی دەنگی ڕەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، دیسان زمانی چەك و زەبروزەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی بوو. تەنیا ڕێگە بۆ چارەكردنی كێشەكانی عێراق و نەهێشتنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و،  تاكە ڕێگە بۆ گەییشتن بە پێشكەوتن و ئاشتی، وازهێنانە لە عەقڵیەتی شۆڤێنی و، گرتنەبەری فەرهەنگی یەكترقبووڵكردنە.

سەرۆک مەسعود بارزانی
کتێبی بۆ مێژوو

أحدث أقدم

نموذج الاتصال