ئاسایشی یەکێتی گەنجێک بە حەبل دەخنکێنێ

لە سلێمانی گەنجێک دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەکوژرێت بە دڕندانەترین شێوە دەکوژرێت 

سەرچاوەیەكی نزیك لە كەسوكاری قوربانییەكە ئاشکرای کرد کوژراوەکە بەناوی ( ئارام کامەران عەزیز ) کوشتنەکەی لەلایەن ئاسایشی یەکێتی زۆر دڕندانە بووە بە شێوەیەک هەر 10 پەنجەی پان کراوتەوە پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر دواتر خنکێنراوە

 هەردوو شانیان لەگەڵ هەردوو قاچی شکاندویانە شوێنی حەبل بە ملی دیارە هەموو گیانی شین و مۆر بووە چۆکێکی دەرچوو واتە بستێک خوار چۆکی ئێسکەکەی دەرچووە 

هەروەها ئاسایشی یەکێتی پەنجەمۆریان بە کەس و کارانی کوژراوەکە کردووە هەڕەشەیانی لێ کردووە بەهیچ جۆرێک بۆتان نیە باسی چۆنیەتی کوشتنی ئەو کوڕەتان بکەن لە کەناڵ و میدیا و ڕێکخراوەکان و UN بە پێچەوانەوە چارەنوستان خراپتر دەبێت لە کوڕەکەتان
أحدث أقدم

نموذج الاتصال