د.شاخەوان عەبدوڵا دەستکاری ماددەی 14 کرابوو ڕێگەمان نەدا تێپەڕێت

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: 

دەقی ماددەی 14 دەستکاری کرابوو  نەمانهێشت تێپەڕێت
لە ئەگەری بچووکترین کێشە لەنێوان هەردوو حکومەت، لەماوەی 15 رۆژدا بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت

ماددە دەستکاریکراوەکە بەوشێوەیە کە لە 15 رۆژدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ناچار دەکرێت بودجەی خەڵکی کوردستان ببڕێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەقە ئەسڵییەکە بڕوات.

لە کۆبوونەوەکە ویستیان ماددەکانی دیکە تێپەڕێندرێن تا ئەو ماددەیە چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئێمە پێشتر ئەزموونی ناخۆشمان لەگەڵیان هەیە، هەموو ماددەکان تێدەپەڕێنن دواتر ئەوەی تریش بە زۆر تێدەپەڕێنن، بۆیە بڕیارماندا ماددەکانی دیکەش نەڕوات تا رێککەوتن دەکرێت.

تێبینیمان لەسەر ماددەی 13 هەبووە، بەڵام ماددەی 14 بە روحی بودجەکە ناودەبات

هەر یەک لە ماددەکانی 15، 16، 17 لەنێوان پێکهاتەکانی دیکە کێشەی لەسەر هەبوو، بۆیە ئەوانەش پەسند نەکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 5ی ئێوارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە ماددەکانی دیکەی دەستوور بەڕێوەبچێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال