د.شاخەوان عەبدوڵا : وەڵامێک بۆ خێزانی کەبابچی


 وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی …. 

بریار نەبوو وەلامتان بدەمەوە بەلام بەداخەوە لای زۆر کەس وایلێهاتوە بەچاو بریار بدات نەک عەقل ، ئەوەش وایکردوە لەم کوردستانەی خۆمان جۆرەها سیاسی و ئەندام پەرلەمان و تەنانەت میدیای ناکامل و ئاست نزم سەرهەلدەن ، 

ماوەیەکە ئەم کەناڵە خەریکی درۆۆ بوختان و چەواشەیە دژی ئیمە ئەوەش لەبەر چەند هۆکاریک ، 

یەکەم / لەکاتی دابەش کردنی لیژنەکانی کورد بەسەر فراکسیونەکان کۆبونەوەیەکم لەگەل فراکسیونە کوردییەکان کرد و سەرۆکی هەر یەک لە فراکسیونی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئامادەبون پێم وابێت کاک سۆران لەوێ نەبو دوای کۆبونەوەکە هات و لەکۆبونەوەکە دوای پارتی و یەکێتی بە سروە عبدالواحدم وت لیژنەیەکیش بەئیوە دەدەم وەک نەوەی نوێ وتی باشە وتم بەلام یەک مەرجم هەیە لێرە لەبەغدا دەبیت دیفاع لەبودجەو موچەی خەلکی کوردستان و پێشمەرگەو ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بکەن فراکسیونەکان رازیبون تەنها سروە عبدالواحد رازی نەبو وتی من پەرلەمانتاری عیراقم و حەقم بەسەر هەریمەوە نییە منیش وتم ئەوەی دیفاع لەکورد نەکات لیژنەی پێ نادەم ، دواتریش چو لەکەنالی عەهد بۆ ئەوەی هەندێکی تر خۆی لەلای نەیارانی کوردستان شرین بکات باسی لەوەکرد گوایە من پێم وتبیت دیفاع بکە لەپارتی ئەوجا لیژنەتان پێ ئەدەم ، کەئەمە جیا لەوەی درۆیەکی گەورەبو دڵنیاشم پارتی ئەوەندە بچوک نییە خەلکی لەو شیوەیە دیفاعی لێبکات ، 

دووەم / لەکاتی دابەش کردنی ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکان تەواوی پەرلەمانتارانی کوردم دابەش کرف بەسەر لیژنەکان بەو شیوەی خۆیان دەیانویست ، تەنها نەوەی نوێ وتیان ئیمە پەیوەندیمان بەکوردەوە نییەو لەگەل ئیمتداد هاوپەیمانیمان دروست کردوە وتم باشە بەلام دوای گلەیی نەکەن وتیان باشە ، کەچی بەلینیان پێدان ئەندامیکیان لە لیژنەی دارایی دانیین دوای راستیان لەگەلیان نەکردو هاتنەوە بۆ لای من وتیان ئەو ئەندامەمان بۆ بگەرینەوە بۆ مالیە ، چەند جاریک سروەو جاریکیش کاک ریبوارو جارێکیش کاک ئومید محمد هاتن ، وتم بەمەرجێک  لەبەرامبەر ئەو درۆیەی لەکەنالی عەهد کردوتانە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا هیچتان بۆ ناکەم . 

ئەوەی سەیرە ئیستا باس لەلیژنەی دارایی دەکەن و گوایە دەسکەوتیان هەبوە کەچی هیچ پەرلەمانتارێکیشیان نییە لەو لیژنە ، باس لەزانیاری ناو کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت دەکەن و هیچ ئەندامێکیان لەوێ نییە ، بەداخەوە ئەوەندە درۆیان کردوەو خەلک بروای پێکردون فێربونە داهینان دەکەن لەدرۆۆ و چەواشەکاری ، 

ئیوە بۆ دەنگ و خۆڵ کردنە چاوی فەرمانبەرانی هەریم باسی پاشەکەوتی موچە دەکەن ئەگەر راست دەکەن هەنگاوی کردەیی بنیین وەکو ئیمە کە چەند رۆژە خەریکی دابین کردنی پارەین بۆ ئەو بابەتە و نوسراویشمان کردوە هەولیشمان داوە ، 

بەلێ من لەبەغدام نوێنەری میلەتیکم نابێ رێگە بدەم مافی گەلەکەم پێشیل بکریت رۆژانە خەریکی ئەوەین چۆن مافە دەستورییەکانمان بەدەست بهینین و خەریکی رێگە گرتنیین لەتەعدا کردن لەخەلک و جوتیارانی ئیمە لەکەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم ، ئیوەیش ئەوەی خودا پێ ناخۆشبیت و دژی میلەت و خاکی خۆتان بیت دەیکەن ، 

لەکۆتاییدا دەلیم ئاین و کۆمەلگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئیوە بلاوی بکەمەوە چونکە شتی زۆر قێزەون و ناشرینە .

د.شاخەوان عەبدوڵا / جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال