وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک یەکە ژمێریارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە کۆتایی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێوەی نەختینە و دەبێت سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردبێت.
ڕۆژانە سەدان مووچەخۆر، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی خۆتۆمارکردن و دروستکردنی هەژماری بانکی پڕۆژەی هەژماری من دەکەن، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایاریان ڕانەگیرێت، چونکە تا کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتی خۆ تۆمارکردنیان هەیە
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی شارستانی تێیدا سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە 2025-05-27، دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بە شێوەی نەختینە
پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمارنەکردووە، فۆڕمیان بۆ پڕبکرێتەوە و دوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچە وەربگرن.
هاوکات، سەرجەم ئەو مووچەی خۆرانەی هەژماری بانکیان کردووەتەوە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە کارتەکانیان پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لە ATM وەرگرن.