گەنجان مەڕۆن ئێوە خاوەنی راستەقینەی ئەم ولاتەن


 

مەرۆن 
ئاورنگ شێخ عەلی

لەگەل هەرهەنگاوێکتانا پارچەیەک لەدلم هەلدەوەرێت 
مەرۆن 
ئێوە خاوەنی راستەقینەی ئەم ولاتەن 
وەرن باجوانیەکانی جوانتربکەین وناشیرینی و ناعەدالەتیەکانیشی بەیەکەوە فەنابکەین
مەرۆن
ئیوە نەوەی دوارۆژی نیشتیمانە بریندارەکەمن ئەو نیشتیمانەی هێندەی گشت رووبارەکانی دونیا خوێنی لاوانی ولاتەکەمی بۆ رژاوە
مەرۆن تکایە ..!
ئەم ولاتە بۆ کێ جێدێلن..؟
کورد هیچکات هێندە ترسنۆک نەبوە راکردن تاکە بەدیلی بیت
نەخێر
کوردبوون شانازیەکی هێندە مەزن بوە کەچۆکی بە دوژمنان و گەورە دیکتاتۆرەکانی سەدە داداوە
بەلێ گەلۆ
رۆیشتن وهەلاتن چارەنیە
وەرن بابەیەکەوە لەسەرخوانی نیشتیمان ژوان ببەستین وبەیەکەوە مەرهەمی زامی نیشتیمان دروستکەین
ئاخر بەرۆیشتنتان ئەوە دەکەن کەدوژمنان دەیانویست وبۆیان نەچوە سەر
ئەرێ
چۆلکردنی نیشتیمان تاوانە تاوان
وەرنەوە
ئیوەخاوەنی راستەقینەی داروبەردو ئاو و کانی وهەوای ئەم ولاتەن
وەرن تکایە ولات چۆلمەکەن 

لەچی تۆران باچاکیکەین

أحدث أقدم

نموذج الاتصال