بەپەلە لاهور و چوار کەسی دیکە لە یەکێتی دەرکران



جگە لە لاھور جەنگی بڕیاری ده‌ركردنی ئەم كەسانەی دیكەش درا: ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حه‌سه‌ن و ژینۆ محه‌مه‌د.
ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ هه‌شتی ته‌مموزی رابردووه‌وه‌ كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌ كه‌نارخستنی لاهور جه‌نگی سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ و بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگییه‌وه‌ ژه‌هر خوارد كراوه‌.
هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ مه‌لابه‌ختیار و وه‌ستا حه‌سه‌ن له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی یه‌كێتی پشكنینیان كردووه‌ و پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژه‌هر خوارد كراون و ئێستا مه‌لا به‌ختیار له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

پێشتر بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو، لاهور جه‌نگی توانا و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی به‌كارهێناوه‌ بۆ سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌ هاووڵاتیان و قاچاغچێتی و درووستكردنی باند و تۆقاندنی هاووڵاتیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌

أحدث أقدم

نموذج الاتصال