بەمزوویانە ڵاهوجەنگی مەلکەچی دادگا دەکرێت


 هەرچەندە تا ئێستا ئەو کەسانەی کە بەرپرسانی یەکێتیان ژەهرخوارد کردووە ئاشکرا نەکراون، بەڵام چەند جارێک باسی ئەوە کراوە کە چەند کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکراون و کەسانی نزیکی لاهور جەنگین. بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ئەم دۆسیەیە لاهور جەنگی راپێچی دادگا بکات.

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و زۆربەی سەرکردەکانەوە بە چەند دۆسییەیەک تۆمەتبار کراوە، هەر ئەوەش وایکرد کە لە حیزب دەربکرێت.

بۆچی لاهور جەنگی  کوردستانی جێ نەهێشت؟

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی دەسەڵاتەکانی لە لاهور جەنگی سەندەوە، ناوبراو کاتێکی بۆ لاهور دانا بۆ ئەوەی کوردستان جێ بهێڵێت، بەڵام لاهور جەنگی ئامادە نەبوو بچێتە ژێر ئەو داواکارییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهور جەنگی لەلایەن کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، تۆمەتبارە بە رادەستکردنی مستەفا سەلیمی، بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە دواتر شەهید کرا. بۆیە ترسی لە چوونەدەرەوە ئەوەیە کە کوردانی رۆژهەڵات دۆسیەکەی نەدەنە دادگای لاهای. مانەوەشی لە کوردستان، زیاتر بافڵ تاڵەبانی تووڕەکردوە و چاوەڕواندەکرێ دۆسیەی ژەهرخواردنەکە بەرزبکاتەوە بۆ دادگا.

پێشتر مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، کە لەسەر دۆسیەی ژەهرخواردکردنی، لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان و لە دادگای لاهای-ش سکاڵا تۆمار دەکات. ئەمەش وا دەکات، لاهور جەنگی هەم لەناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە کەسێکی تۆمەت بار بێت.

مەلا بەختیار گەڕایەوە

پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی، ئەمڕۆ مەلا بەختیار، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ژەهرخواردنەکەیان وتی: “ستەمێکی گەورە لە من و کاکە بافڵ و وەستا حەسەن کراوە، لەپاش ئەوەی دەرکەوت ژەهرخواردکراوم تەلەفونم بۆ قوباد تاڵەبانی کرد”.

مەلا بەختیار وتی: “تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد.. وتم تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ، پێنج دەقەی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێمی تەلەفۆنی بۆ کردمەوە، دوای 7 دەقە 8 دەقە. مەلیکی ئوردن هاتە سەر خەت و وتی تۆ میوانی منیت و دەستبەجێ منیان برد بۆ پشکنین و دەستبەجێ رەزامەندیی لایەنی بەرپرسیان وەرگرت کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریخەن کە من چیمە.. من بێڕادە سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال