ئینتیفاز قه‌نبه‌ر: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی پشتگیری بكات


 ئینتیفاز قه‌نبه‌ر: هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی پشتگیری بكات


لە كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، به‌ڕێوه‌چوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئینتیفاز قه‌نبه‌ر به‌رپرسی دامه‌زراوه‌یی (موسته‌قبه‌ل) له‌ واشنتن له‌م كۆڕبه‌نده‌ به‌شدار بوو،رایگەیاند هه‌ولێر به‌ خێرایی پێشده‌كه‌وێت، ئه‌م كۆنفراسانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چن گرنگن، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باش له‌ نێوان میوانان له‌م كۆڕبه‌نده‌دا هه‌بوو، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ له‌ به‌غدا قه‌یرانی ئازادی هه‌یه‌.


قه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ ده‌زانرێت ده‌ستووری عێراق به‌ پشتگیری سه‌ركرده‌ كورده‌كان نووسراوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌سێكی وه‌كو سه‌رۆك بارزانی تێیدا به‌شدار بووه‌


لەکۆتایی قسەکانیدا گوتی، سه‌رۆك بارزانی تاكه‌ كه‌سه‌ توانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ عێراق دروست بكات، بۆ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی عێراق ئه‌و ده‌ستووره‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراقی داڕشت، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی پشتگیری بكات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال