مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، رێككەوتنی ستراتیژی لەنێوان حزبەكەی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە. مەحمود محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، یەكێتی لە چەندین بۆنە و شوێندا باسیان لەوە كرد كە رێككەوتنی ستراتیژی بەسەرچووە و كۆتایی پێهاتووە، كەوتنە ژێر هەژموونی لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و بەو دەنگەی كە ئۆپۆزیسیۆن دژی رێككەوتنەكە بوو یەكێتیش كەوتە دژی رێككەوتنەكە، بەو شێوەیە ئەو رێككەوتنە هەڵوەشایەوە.
باسی لەوەش كردووە، هەر بەپێی ئەو رێككەوتنە دەبوایە لە هەڵبژاردن یەك فراكسیۆنمان هەبوایە و هەندێكجار بەیەك لیست دابەزیباین، ئەوان چوون بەتەنیا دابەزین و فراكسیۆنی خۆیان جیاكردەوە و وتیان بەرژەوەندیی ئێمە لەوەدایە.
وتەبێژەكەی پارتی پێشی وایە، یەكێتی كەوتە ژێر هەژموونی ئۆپۆزیسیۆن، ئەوەی ئەوان پێیان خۆشبوو ئەوەیانكرد، كە ئەوە نەما هاتن رێككەوتنێكی دیكەمان كرد، ئەو رێككەوتنەش ئەوەی تێدا نییە كە سەرۆككۆمار بۆ كێ بێت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لایەنەكەی دیكە بێت.
بەشەکان
کوردستان