107 ساڵ بەر لە ئێستا شێخ عبدالسلام بارزانی شەهیدکرا


 


107 ساڵ بەر لە ئێستا شێخ عبدالسلام بارزانی لەسەر بیری سەربەخۆیی بە خیانەتێک بێ ویژدانانە شەھیدکرا و لەدوایدا بە غەدر لە شاری موصل  لە سێدارەدرا ، بەڵێ خوالێخۆشبوو ڕۆیشت، بەڵام رێ و رێباز و بیر و ھزری سەربەخۆیی ھەر بە زیندوویی و گەشاوەیی ماوەیەوە و درێژەی ھەیە.


بەشێک لە چاکسازییەکانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بریتی بوون لە :

-تێکدانی ڕێوڕەسمی ئاغایەتی و دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاراندا.

-نەهێشتنی مارەیی و بەشودانی زۆرەملی.

-ڕێکخستنی پێوەندی کۆمەڵایەتی بەگوێرەی یەکسان

-دروستکردنی مزگەوت لە هەموو گوندەکاندا بۆ نوێژکردن و شوێنی کۆبوونەوە

-چارەسەرکردنی گێروگرفت و پرسە کۆمەڵایەتییەکانی گوند

-دانانی لیژنە لە گوندەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری گوندەکان

-ڕێکخستنی گروپی چەکدار لە هۆزەکاندا و دیارییکردنی لێپرسراو بۆیان.

بەو واتایە، شێخ عەبدولسەلام شێخ محەمەدی دووەم لە سەردەمی سیستەمی دەرەبەگایەتی دەوڵەتی عوسمانیدا، سیستەمێکی کۆمەڵایەتی مۆدێرینی لەو بەشەی کوردستاندا دامەزراند کە دوور بوو لە چەوساندنەوە.


ھەزاران سڵاو لە روحی پاکی شێخ عبدالسلام بارزانی داهێنەری بیری سەربەخۆیی ، قوربانی دەستی خیانەتی نێوخۆیی....


أحدث أقدم

نموذج الاتصال