مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد

 




ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیمان لە جەنەرال کارل هاریس جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاووتوێ کرا. 

جێگری فەماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سوریا. 

جەختمان لە گرنگیی بەهێزکردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرد.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال