کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی کێشەی تێکەوت

کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد

 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاكردنەوەی پرسی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق بەردەوامە، لە کۆبوونەوەکەدا ناکۆکی دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی بەرھەم ساڵح نەکاتەوە بەسەرکۆمار و کەسێکی دیکە بەفەرمی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە.

، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کە تایبەت بووە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرکۆماری عێراق، لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ناکۆکی و مقۆمقۆ دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی لەبری بەرھەم ساڵح، کەسێکی دیکە کاندید بکات.

 شەوی رابردوو نامەیەک نێردراوە بۆ گرووپی وەتسئەپی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی و داوایان لێ کراوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەناو بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی بەرھەم ساڵح کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، بەڵام ئەو نامەیەی نێردراوە بۆ ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی بەدوای خۆیدا ھێناوە و ھەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال