وەزیری دەرەوەی رووسیا: پێویسته ئه‌زموونی هه‌ولێر بگوازرێته‌وه بۆ سووریا
ئەمڕۆ هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2021، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە پرێسکۆنفرانسی ساڵانەیدا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا سەبارەت بە رۆڵی کورد لە سەقامگیریی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: “به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه مێژووییانه‌ی دوایی، کورد گرنگی خۆیان سه‌لماندووه و ئێمه‌ش پابه‌ندین به به‌ره‌وپێشبردن و باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به په‌یوه‌ندیی مێژوویی دایده‌نێین و پشتگیری له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت هاوكارانمان له‌و وڵاته له ئاسایش و ئاشته‌واییدا بژین،
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "كورد له قۆناغه‌كانی رابردوودا رێبازێكی به‌رهه‌ڵستكاری به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌كارده‌هێنا، به دڵنیاییه‌وه دیپلۆماسییه‌ت رۆڵی له باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له داهاتوودا ده‌بێت. ئه‌زموونی هه‌ولێر له عێراق رۆڵی له چاره‌سه‌ریدا ده‌بێت، به‌ر له دوو ساڵ سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدام كرد، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه كوردییه‌كانی عێراق و سووریا له په‌یوه‌ندیدا بووم، من له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویسته ئەزموونی ھەولێر بگوازرێته‌وه بۆ سووریا".