یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاوەڕوانی ئەوەبوو نەوەی نوێ پاڵپشتی كاندیدی ئەو بكات بۆ سەرۆك كۆمار و كاندیدی خۆی بكشێنێتەوە، بەڵام سەرۆكی ئەو جووڵانەوەیە، كۆمەڵێك مەرجی دانا و یەكێتی بێ هیوا كرد.
ئەمڕۆ شەموو 29ـی كانوونی دووەم، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، مەرجە سەرەكییەكانی نەوەی نوێ بۆ دەنگدان بە یەكێك لە كاندیدەكانی دەسەڵات زۆرن.
زیاتر گوتی، پێویستە ئەو لایەنەی پشتگیریی نەوەی نوێ بەدەست بهێنێت، ئەو داواكارییانەی ئێمە جێبەجێ بكات، هەروەها هەمواری یاسای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای كۆمیسیاران بكرێ، بەجۆرێك ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بێلایەن بن.
باسی لەوەش كرد، ئێمە ئۆپۆزسیۆن دەبین لە عێراق و پاڵپشتی هیچ لایەنێك ناكەین بۆ حكوومەت.
ئەو داواكارییانەی شاسوار خستوویەتی ڕوو، بە گوتەی چاودێران خۆدزینەوەی ئەو حزبەیە لە بەرپرسیاریەتی دەنگدان بۆ داهاتووی خۆی، نەك بڕیاردان لەسەر بابەتێك.
یەكێـتی ئەمڕۆ چاوەڕوانی نەوەی نوێ بوو تا پاڵپشتی خۆی بۆ كاندیدەكەی ڕابگەیەنێ، بەڵام بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لەلایەن نەوەی نوێ، یەكێـتی بە تەواوی بێ هیوا بوو.