سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر ھنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران.