كونسوڵی‌ كۆریای‌ باشوور: كوردستان به‌ ماڵی دووه‌می خۆم ده‌زانم


 كونسوڵی‌ كۆریای‌ باشوور: كوردستان به‌ ماڵی دووه‌می خۆم ده‌زانم


 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ بۆ ماڵئاواییكردن و به‌بۆنه‌ی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كانی، سه‌ردانی كردبوو.


ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ حكوومه‌ت، مه‌سروور بارزانی‌ به‌ پێزانینه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی كونسوڵی گشتیی كۆریای باشووری كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كانی داهاتوویدا. 


كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، سوپاسی هاوئاهه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری‌ وڵاته‌كه‌ی كرد. دووپاتیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ كوردستان به‌ ماڵی دووه‌می خۆی ده‌زانێت و میهره‌بانی و میواندۆستیی خه‌ڵكی كوردستانیش له‌ بیر ناكات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال