یەکێتی خۆی ڕاکان جبوری کردە پارێزگاری کەرکوک ئێستاش لێ ناڕازیە


 

ئەم یەکێتیە وا سەری لێ شێواوە لەجیاتی وەڵامێکی مەنتقی پارتی بداتەوە بلێت ئێوە هەقن و ئێمە ناهەقین هیچ کات خاوەنی قسەی خۆمان نین و لە پشتەوە خیانەت دەکەین 

هاتوە بێ ئابڕووانە دەڵێت ئێمە بۆیە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقمان نەکرد دەنگمان بە کاندیدی ئێوە نەدا بۆ جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەبەر ئەوە بوو هەڵوێستی ڕاکان جبوری و کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان 

باشە هەی بێ مێشکینە ئەگەر یەکێک نەزانیت پارتی ڕاکان جبوری کردوە پارێزگاری کەرکوک و کردیە عەنتەر لەسەر ئێوە و کەرکوکیەکان یان بیرتان نایەت خۆتان لەکەڵ کوڕانی جەنگی خیانەت کار و جاشی سوکی دوژمنان پێش دەبابەی ئەبرامز و جەیشی عێراق و حەشد و ئێران کەوتن و کەرکوکتان فرۆشت بەوان ئێستاش هاتوون گلەیی لە ڕاکان جبوری دەکەن چونکە ناهێلی وەک پێشتر بە کەیفی خۆتان جموجۆل بکەن لەکەرکوک ناهێلیت بەچەک بسوڕێنەوە ڕێگەی داوە بەس دەسکە ماسیحە لەجیاتی چەک هەڵگرن مەڵبەندەکانتان وەک چایەخانەیەک زیاتر حسابی بۆ ناکات 

هەموو حزبێک باسی یەکڕێزی ناو ماڵی کورد بکات ئێوە باسی نەکەن چونکە ئێوە هەر ناوخۆتان یەکڕێز نین و لەگەڵ پارتیش و گەلی کوردستان خیانەتکار و درۆزن بوونە لە مێژوودا نوسراوە و ناسڕێتەوە سودتان بۆ مللەتی کورد نەبووە جگە لە زەرەر و خیانەت 

بەسە تاکەی ئێوە هێندە هەرزەکارانە و نەزانانە هێشتان لەبن ئەمر و قاچی بێگانە و دوژمنانی کورد لە عەرز کەوتوون 

بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریش ئێوە لە پارتی کوورسیتان زیاتر نیە تا هەقتان بێت ئەو پۆستە وەرگرن پۆستی سەرۆک کۆماڕیش تاپۆ نیە لەسەر باوکتان ئەمڕۆ دەنگی زۆرینە و کورسی زیادتر یەکلای دەکاتەوە لە نێو کوردیشدا پارتی یەکەمە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە 

#Jalal_Said
أحدث أقدم

نموذج الاتصال