مەسرور بارزانی:پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد

 


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاووتو کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکوومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیری و شەراکەتی راستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال