بەغدا ؛ بەرپرسێكی پارتی درایە بەر دەستڕێژی گوللە


 

وتەبێژی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا هەوڵی كوشتنی دراوە و دەستڕێژی گولـلە لەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی كراوە، بەڵام هەوڵەكە شكستی هێناوە و ڕزگاری بووە.

مەهدی عەبدولكەریم، وتەبێژی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخەت دوو ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ڕێگەی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی و دەستڕێژی گولـلەیان لێكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پاسەوانەكانی بە تەقەكردن وەڵامی تەقەكەرەكانیان داوەتەوە و پاراستویانە و هیچ زیانێكی گیانیان نەبووە بەڵام زیانێكی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكەی و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەكانی كەوتووە و لایەنە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال