لە ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزایەکەمان و دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان و ئەوشەپۆڵە سەرمایە سەختەی کە لە دەڤەرەکەماندا هەیە، بۆیە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە، بریارماندا بەیانی دووشەمە ١٧/١/٢٠٢٢ لە گشت دام و دەزگایەکانی میری سنوری قەزای مێرگەسۆر پشووی فەرمیە.
جگە لە تیمە خزمەتگوزاریەکانی(تەندروستی، ئاو، بەشی چاکردنەوەی کارەبا، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفرو، بەرگری شارستانی و تیمە فریاکەوتنەکانی دیکە)
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان بمێنەوە بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و هاوڵاتیانی دیکە.
غەفور احمد ملاسوار
قائمقامی قەزای مێرگەسۆر
قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر