کازمی:لیوای 30 حەشدی شەعبی شەبەکن لە دەشتی نەینەوا دووردەخاتەوە


 
دوای ناڕەزایەتییەكی زۆری خەڵكی ناوچەكە و بوونی چەندان پێشێلكاری و گوشارخستنە سەر خەڵك، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری دا بە كشاندنەوەی لیوای 30ی حەشدی شەعبی، كە زۆرینەیان شەبەكن، لە بازگە و ناوچەكانی دەسەڵاتیان لە دەشتی نەینەوا.
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاماژەی كرد كە كازمی فەرمانی داوە بە كشاندنەوەی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا و لیوایەكی سوپای عێراقی لە شوێنی ئەوان داناوە، ئەوەیش دوای بوونی چەندان پێشێكاریی تەناهی لە كەرتی بەرپرسیارەتی ئەو لیوایە.
لیوایەکی دیکەی سوپای عێراق شوێنی ئەوان دەگرنەوە

لای خۆیەوە ئەبو جەعفەر شەبەک، پەرلەمانتاری عێراق لە تویتێك نووسیویەتی، سەرمان سڕ ماوە لە فەرمانی فەرماندە تەناهییەكان بە چۆڵكردنی بازگە تەناهییەكان لە دەروازەی دەشتی نەینەوا لە لیوای 30ی حەشدی شەعبی، چونكە هەمووان ئەوە دەزانن ئەندامانی ئەو لیوایە چ رۆڵێكیان لە سەپاندنی ئاسایش لە دەشتی نەینەوا لە ساڵانی رابردوو هەبووە. بۆیە رەنگە ئەو هەنگاوە رەهەندی سیاسی هەبێ و ناوچەكە بەرەو چارەنووسێكی خراپ ببات.
شایەنی باسە لیوای 30ی حەشدی شەعبی، یەكێكە لە نەیارە سەرسەختەكانی كورد و زۆرینەی ئەو بۆردمانە مووشەكیانەی دەكرایە سەر هەولێر، لە سنووری دەسەڵاتی ئەو لیوایەوە ئەنجام دەدرا، كە پێشتر لەلایەن وەعەد قەدۆ، سەرپەرشتی دەكرا، بەر لە دوورخستنەوەی و دانانی كەسێكی تر.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال