لە ڕۆژانی داهاتوودا مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح بۆ کاندیدێکی دیکە


 

لە ڕۆژانی داھاتوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بۆ گۆڕینی بەرھەم ساڵح بە کاندیدێکی دیکە کۆدەبێتەوە


*بەدواداچوون و ھەواڵ

-بەپێی ھەواڵێكی پێگەی(المعلومة) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە دوو ڕۆژی داھاوو کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی کانددیدێکی دیکە بۆ جێگرتنەوەی بەرھەم ساڵح، لەدواین سەردانی بۆ بەغداد بافڵ تاڵەبانی بۆی دەرکەوتوە بێ ڕەزامەندی پارتی تێپەڕاندنی کاندیدی سەرۆك کۆمار کارێکی ئەستەمە.


-بەپێی زانیارییەکان لە دواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بۆ دیارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، بەرھەم ساڵح تەنیا سێ دەنگی بەدەست ھێناوە، سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەدا شاناز برایم ئەحمەد گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی داھاتووی مەکتەبی سیاسی دەکات بۆ دیاریکردنی بەربژێری یەکێتیی بۆ سەرۆك کۆمار.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال