خۆپیشاندانی قوتابیان لە سلێمانی کۆتاییان هات

 



قوتابیان خۆپێشاندانەكانیان ڕاگرت

قوتابیانی زانكۆكانی سلێمانی، بڕیاری ڕاگرتنی خۆپێشاندانەكانیان دا، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە لایەنێك هەوڵی بەلاڕێدابردنی خۆپێشاندانەكانی داوه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی تشرینی دووەم، لە بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی قوتابیانی ناڕازی هاتووە، بۆ ماوەیەك خۆپێشاندانەكان رادەوەستن، چونكە ئامانجی خۆپێشاندانەكان بەلاڕێدا براوە.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەیش باس كراوە، ئەو ئامانجانەی قوتابیان خۆپێشاندانیان بۆ دەكرد، كاڵ بووەتەوە و نەماوە، بۆیە وەستانمان بۆ پاراستنی گیانی خوێندكارانە لەم بارودۆخەی ئێستەدا.

ئەو بەیاننامەیە لە كاتێكدایە بۆ ماوەی چوار رۆژە، خۆپێشاندانی قوتابییان دژی نەدانی دەرماڵە و كەمی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەكان لە زۆرینەی شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

لە ماوەی ڕابردووشدا "وشە" بە بەڵگە بڵاوی كردەوە، دەستێك هەیە بۆ دەستگرتن بەسەر داوا و خۆپێشاندانی قوتابییان، بۆ ئەو مەبەستەیش چەندان بەڵگەی پێویستی بڵاو كردەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال