سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی ئاسیا بۆ لەش جوانی دەکات


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.


سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال