سی و چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوە‌کانی ئەنفال تێ دەپەڕێت
ئەمڕۆ سی و چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوە‌کانی ئەنفالی ساڵی 1988 تێپەڕ دەبێت، کە لە 23ی شوباتی ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی بەعسی فاشیستەوە دەستی پێ کرد و تا 6ی ئەیلوولی هەمان ساڵی خایاند.
ئه‌نفال ته‌نها پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى كۆمه‌ڵێ مرۆڤى بێ‌تاوان نه‌بوو، له‌و پرۆسه‌يه‌دا بنه‌ماكانى ژیان له كوردستان هه‌ڵته‌كێندران، زیاتر له چوار هەزار و 500 گوندى كوردستان كاول كران، 200 هه‌زار مرۆڤى كورد شوێن‌بزر كران و له‌ناو بران و ملیۆن و نیوێك كوردى گونده‌كان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان گواسترانەوە.