سەرکردەیەکی یەکێتی بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتی نییە


 دوای ئەوەی یەکێتی نەیتوانی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ناوخۆی حزبەکەی رێکبکەوێت، سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی دوو کاندیدی هەیە، بەرهەم ساڵح بە فەرمی کاندیدی یەکێتی نییە.

لەتیف ڕەشید  کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، کێ دەڵێت د.بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیە؟ هیچ نوسراوێکی فەرمی یەکێتی نیە کە بڵێت د.بەرهەم کاندیدی فەرمی یەکێتی بێت.

هەروەها گووتیشی، هیچ نوسراوێکی فەرمی نیە، کە زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی پشتگیری د.بەرهەم بکەن بۆ سەرۆک کۆماری.


ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوەیەک ڕاگەیاندبوو، پەرلەمانتارانی یەکێتی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونەوە و بەشێکیان دەنک بە لەتیف ڕەشید و بەشێکیشیان دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال