نازم دەباغ:ئیعتراف دەکات لەسەر گەورەترین گەندەڵی و دزی یەکێتی لە نەوتدا


 

نازم دەباغ، ئیعترافی لەسەر گەورەترین دزیی یەكێتی كرد


چیتر كەس ناڵێ پارتی یان ئەو كەسانەی كە هەموو دەم تۆمەتی پارتیبوونیان دەدرێتە پاڵ، باسی دزییەكانی یەكێتی دەكەن، بەڵكوو وەك عەرەب دەڵێ (وشهد شاهد من اهلها)، ئەوەتا یەكێتییەكان خۆیان دان بە دزینی نەوتی كوردستاندا دەنێن.

نازم دەباغ كە خۆی بە نوێنەری حكوومەت لە تارانی پایتەختی ئێران دەناسێنێت و لە راستیشدا یەكێكە لە جاشەكانی سەر بە ئیتڵاعاتی ئێران، لە نوێترین چاوپێكەوتنی خۆیدا دانی بەوەدا نا كە نەوت لە كوردستانەوە بە تانكەر ئاودیوی ئێران دەكرێت. ئێ كەسێك پێمان بڵێت ئەگەر یەكێتی خۆی دزییەكە نەكات، هیچ كەسێك بتوانێت یەك دەرزیش لە هەرێمی كوردستانەوە بە نێو ئەو دەروازە سنوورییانەی یەكێتی دەستی بەسەریاندا گرتووە، ئاودیو بكات؟ 

راستیتان دەوێ؟ ئەو نەوتە، پاداشتی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی یەكێتییە كە كەركووك و زیاتر لە نیوەی كوردستانیان فرۆشتە میلیشیاكانی سەر بە ئێران، لە بەرامبەریشدا رۆژانە ٢٥ تا ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لە كەركووكەوە بە یەكێتی دەدرێت، چەند هەزار بەرمیلێكی، كۆمپانیای بەرپرسانی یەكێتی لە بازیان دەیپاڵێون، ئەوەی دیكەشی دەنێرن بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ بەندەر عەباس و بە قاچاخ لە بازاڕی ڕەشی دونیادا دەیفرۆشن!

بەڵێ ئەمە ئەو یەكێتییەیە كە لە دزی و قاچاخچێتی و چەتەییدا خەریكە دەبێتە گرووپێكی نێودەوڵەتی!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال