راپۆرتێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە نەبوونی ئیرادەی شەڕکردن لای سوپای عێراق
پێگەی "Lawfare"ی ئەمریکی تایبەتمەند بە کاروباری یاسایی و ئەمنی دەپرسێت، ئایا سوپای عێراق بە کردار ئامادەیە بۆ هەر ئاڵنگارییەکی نوێ یاخود نا، بەتایبەتی دوای تەواوبوونی رۆڵی شەڕکردنی سوپای ئەمریکا لە عێراق.
راپۆرتەکە پێشنیار دەکات، ئەمریکا دەست بە قۆناغێکی نوێ بکات لەگەڵ سوپای عێراق و کار بکات لەسەر فێربوون لەسەر سەرنەکەوتنەکانی پێشوو و، بەشداریکردن لە بنیاتنانی ئیرادەی سوپای عێراق و پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکان.
راپۆرتەکە کە تۆژەر بێن کۆنابڵ لەژێر ناونیشانی ئیرادەی سوپای عێراق بۆ شەڕکردن نووسیویەتی دەڵێت، لە کاتێکدا ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە دەکات، بەشێوەیەکی گەورە لەو ناوچەیە پشت دەبەستێت بە هێزە سەربازییە هاوبەشەکان.
راپۆرتەکە هۆشداری دەدا و روونی دەکاتەوە، ئەمریکا زۆرجار نەیتوانیوە ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت لە مەشق و راهێنان بەم هێزە هاوبەشانە و هەندێک جار کارەکان کۆتاییەکی کارەساتبار بووە و، هۆشداری دا لە لاوازی سوپای عێراق کە وای لێ دەکات داڕووخێت ئەگەر دووچاری گورزێکی توند ببێتەوە.