هێمن چەمچەماڵی:یەکێتی یەکڕیزی کوردی تێکدا نەک پارتی بوو


 

کاتێک کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرا و پارتیش کاندیدی ھەبوو و کە جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمان بووە  ، یەکێتی دەنگی نەدا بە کاندیدی پارتی و بەمەش یەکەم ھەنگاوی ھەڵە لە خولی پێنجەم بۆ لەباربردنی یەکریزی، یەکێتی کردی ، وێرای ئەوەی پێیان گوترا ھەڵەن و ھەرزوو پەرلەمانتارانی پێشووی خۆشیان ئەم رەفتارەی یەکێتییان بە ھەڵەی مێژوویی زانی .


 دوای ئەمە ھەر لە تێکدانی یەکڕیزی نەوەستان بۆ کاندیدکردنەوەی بەرھەم سالح ، پێداگریان لەسەر بەردەوام بوونی بۆ دووەم خوول بۆ کاندیدبوونی سەرۆک کۆمار کردەوە ، چەند پێیان گوترا لەمەش یەکریزی تێکمەدەن ، کەچی ھەر لەسەر قسەی خۆیان بوون ، دووبارە لە مەشیان لە دوای چەند رۆژێکی کەم دەردەکەوێ کە ئەوان چیان بە دەستھێنا بە تێکدانی یەکریزی و بێ ئەنجام دەمێننەوە .


هێمن چەمچەماڵی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال