بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق شەڕە دژی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ دادگایەک بە ناوی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە کە دادگایەکی عەرەبیە لە دوری کوردستانەوە بڕیارێکی دژی کوردستان داوە، کورد نەتەوەیەکی جیاوازە، کورد عەرەب نییە، کورد سامی نییە، کورد میلەتێکەو نەتەوەیەکی سەربەخۆو خاوەنی خاک و مێژووە و خاوەنی جل و بەرگ و ڕەنگ و نەریتی کوردایەتی تایبەت بە خۆیەتی، بۆیە کەس وارسی کوردی نییە و کورد خاوەنی کەسێتی خۆیەتی، بۆیە دادگای عێراق دادگایەکی عەرەبی عێراقییە و کاریگەری شۆڤێنیەت و ڕەگەزپەرستی عەرەبی و هێزە سیاسییە عەرەبییەکانە.
کورد خۆی بڕیار لە داهاتی ژێر زەمین و سەر زەمینی خۆی ئەدات، نەک نەتەوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتیمانی بە کوردەوە نییە، ڕەنگە ئەو بڕیارە ئەو دادگایە لە کۆنەوە لە کەمیندا بێت بۆ کورد و چاوی بە ئازادی ئەو نیمچە سەربەخۆییەی کوردا نایەت، بەڵام ڕەنگە یارمەتیدەر یان هەندێک لایەن وەک تابوری 5 دژی کوردستان بەکاریان ئەهێنن وە هەروەها ناکۆکییەکانی ئەو دوایەی سەرۆک کۆمارە ئەو دادگا عەرەبییە بە فرسەتی بزانێت و بڕیارێکی ۱٠ ساڵ پێش ئێستا ئەمڕۆ دەربکات.
هەموو ڕێگاکان و داهاتی ژێر زەوی و سەر زەوی هی کوردستانەو هی کوردە و کەس بۆی نییە لە دەرەوە لە باتی کورد قسە بکات و بیر بکاتەوە لەو بڕیارە کاڵ و کرچە بەپەلەیەی دادگای عێراق.
ئەوە بڕیاری شەڕە دژی هەرێمی کوردستان بۆیە پێویستە ئاوڕێک لە ڕابردووی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق بدەنەوە کە دژی کورد بوون و چیان بەسەر هات ئەمانیش لەوان باشتر نابن.
من خۆم لە کۆنەوە چاوەڕێی بڕیاری لەو جۆرەو لەوەش زیاتر بڕیاری ئەو دادگایە -م کە شتێک نییە بە ناوی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە لای ئەوان.
ڕژێمێک نیەت و هەوڵی بڕینی موچە و بودجە و بە داگیرکردنی کوردستان و شێلانی پێشمەرگە بە دەبابە لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ناو بەرێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت بۆیە بە توندی هەموو ئەوانە ڕەت ئەکەینەوە و داوا لە لایەنە سیاسیەکان ئەکەم چیتر ملکەچ و چاوەڕێی بەغدادی جێگای بڕیاری کوشتن و ئەنفال و کیمیاباران و زیندەبەچاڵ و وێرانکردنی زیاتر لە 4500 گوندی کوردستان نەبن
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۲/۱٥
ئەڵمانیا