بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند :
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ئەمڕۆ ١٢-٢-٢٠٢٢ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) کاتژمێر ٦ی بەیانی دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو، تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەللەسەر و ئێسک و پروسک، لە کاتی ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە.