سەرۆکی ئەمریکا: لهگهڵ پێشمهرگه بهردهوام دهبین له كاركردن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی شوباتی 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئهمریكا و هاوپهیمانهكانی لە كاركردن لهگهڵ پێشمهرگه بهردهوام دهبن.”
بایدن لەبارەی هێرشی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر ماڵی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە باکووری سووریا ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە، خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا کوشتووە.
بایدن ئەوەشی خستە روو، “ئەوان بۆیە بە فڕۆکە کارەکەیان ئەنجام نەدابوو تا قوربانیی مەدەنی لە هێرشەکەدا نەبێت، بەڵام ئەو خەلیفەیەی داعش کە کەسێکی ترسنۆک بوو، هیچ بیرێکی لە ئەندامانی خێزانەکەی نەکردووەتەوە و لە دەوری خۆی هێشتبوونیەوە کاتێک گەمارۆ درابوو خۆی تەقاندووەتەوە”.