هەڵمەت حاجی:یەکێتی لە هەیبەتی مام جەلالی دا بەرهەم ساڵحی کاندیدکردەوە ڕیکۆردەکەی شکاند


 

یەکێتی لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ، ملیان لێناو چوونە دەرەوە لە ھۆڵی پەرلەمان ، بۆ دانانی کەسێکی کورد بە جێگری دووەمی پەرلەمان عەقڵیان نەدەگرت ، ئینجا بایکۆتی دەنگدانیان کرد لەبەرچاوی یار و نەیار پشتیان لە کاندیدی پارتی کرد ، کە ئەمە بووە ھەڵەیەکی گەورە بۆ یەکێتی، چۆن بایکۆتی دەنگ نەدان بە کاندیدێکی پارتی دەکەی کە خۆشت کاندیدت بۆی نەبووبێ!! ئایا دەنگ نەدان بە کاندید و بایکۆت کردنی چی لە حاڵی یەکێتی گۆڕی؟ ئایا یەکڕیزی پتەوتر کرد یان تێکیدا؟ حەتمەن یەکڕیزی تێکچوو ، سەبەبەکەش یەکێتی بوو.


دوای ئەمە پەندیان لەم ھەڵە وەرنەگرت ، دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوە لەوەی کە کاندیدەکەتان کە بەرھەم ساڵحە تکایە بگۆرن ، با لەسەر کاندیدێکی ھاوبەش و راستەقینە رێکبکەوین و یەکریزی تێکنەچێت، کەچی ئەوان ھەر بەگوێی خۆیان کرد و گوێیان بە یەکریزی نەدا و عینادی سیاسی  گرتبوونی.لەوەتەی ئەو پۆستە ھەیە کە لە مام جەلالەوە تا ئێستا ، گەر سەیر بکەی بەس مام جەلال دوو خوول سەرۆک کۆمار بووە،  چونکە سەرۆک بارزانی پشتیوانی بووە، بەڵام یەکێتی ئەمجارە ھات لە ھەیبەتی مام جەلال کەم  بکات کە چۆن مام جەلال دوو خوول سەرۆک بووە بەرھەمیشیان خستە مستەوای مام جەلال و بۆ دوو خول کاندیدکرایەوە و تاکو ئەو ریکۆردە لە دەستی مام جەلال بێتەوە دەرەوە ،  دوای ئەو ھەموو ھۆشیاریە لە پێناو یەکریزییە ، یەکێتی ھەر گوێی پێنەدا ، دوای چەند ڕۆژێکی تر لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماردا لە پەرلەمان،  وەڵام وەردەگرنەوە.


#HalmatHaji

أحدث أقدم

نموذج الاتصال