پارتی و بارزانی زۆر لەوە گەورەترن کەسێکی بێ چەك بکوژن کە


 کاتێك لە سەروبەندی شەڕی ناوخۆدا جەلال تاڵەبانی بەتاقی تەنھا چوو بۆ بارەگای بارزانی بۆ کۆتای ھێنان بەو شەڕە نەگریسە، دوو ھۆکار پاڵنەری تاڵەبانی بوون:

یەکەم: دەسپێکەر و دۆڕاوی یەکەمی شەڕەکە یەکێتی بوو!

دووەم: دەیزانی کە پارتی و بارزانی زۆر لەوە گەورەترن کەسێکی بێ چەك بکوژن کە ھاتوە بۆ کۆتایی ھێنانی شەڕ! خۆ ئەگەر بارزانی بەتەنھا بچوبایە بۆ سنوری یەکێتی، پارچە پارچە دەکرا!!


ئێستاش ھەمان سیناریۆی ١٩٩٦ـە!، یەکێتی دەسپێکەر و دۆڕاوی ئەو ململانێیەیە کە لەدژی پارتی دەستیپێکردوە لە بابەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك کۆمار! ھەر بۆیە پێویستە بافڵ تاڵەبانی ڕێگەکەی باوکی بگرێتە بەر و بچێتە بارەگای بارزانی و لەبری ئەوەی داواکاریەکانی بەم و بەودا بنێرێت، ڕاستەوخۆ لە بارزانی بکات! بێگومان بارزانی پیاوێك نیە داواکارێك بەدەستی خاڵی بنێرێتەوە!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال