موچەی ئەم مانگەی تەندروستی سلێمانی یەکێتی دزی


 

مافیاکانی یەکێتی مووچەی تەندرووستی سلێمانیان دزی
بۆ ئەو مانگه حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی تەواوی تەندرووستی سلێمانی ناردووە بەڵام تاوەکو ئێستا کە لە تەواوی هەولێر و دهۆک دابەشکراوە بەبێ لێبڕین بەڵام لە سلێمانی دابەش نەکراوە و گومان دەکرێ لەلایەن مافیاکانی یەکێتیەوە بردرابێت.
ناردنی ئەو مووچەیە لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی لە کاتێکدایە یەکێتی یەک سەنتی لە پارەی گومرگەکان و داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر نەناردوە کە مانگانە زیاترە لە 150 ملیار دینار.

لەلای خۆیانەوە لیزا فەلەکەدین پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت، بەپێی بەدواچوونەکانم هەر ئەم بەیانییە بڕی 22 ملیار و 900 ملیۆن دینار لە داهاتی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نێدراوە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی وەزارتی تەندروستی لەو سنورە.
بەڵام نازانرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بەبیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان موچە دابەش ناکەن؟!

ئایا بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکومەت دەرببڕن؟ یان ئەمەش پیلانێکی دیکەی سزادانی خەڵکی سلێمانیە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو  شارەوە؟

أحدث أقدم

نموذج الاتصال