ھێزە ئەمنییەکانی یەکێتی خرانە ئامادەباشییەوە


 دۆخی ناو شاری سلێمانی ناسەقاگیرە و ھێزە ئەمنییەکان لە دەباشان جێگیر کراون و چواردەوری ماڵی مام جەلالیان گرتووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەرچووە.

بەپێی  زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ھێزی دژەتیرۆر و کۆماندۆ کۆبووەتەوە بۆ دەستگیرکردنی چەند کەسێکی دیاری ناو یەکێتی کە ماوەیەکە بەرنامەیان ھەبووە بۆ ئەوەی بەرەیەک لەناو یەکێتی جیا بکەنەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان ھێزێکی زۆر لە دەباشان جێگیر کراون و چواردەوری ماڵی مام جەلالیان گرتووە، ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ بەدوای بەرپرسەکانی یەکێتیدا دەگەڕێن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە داخۆ دەستگیر کراون یان خۆیان حەشار داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند میدیایەکی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، لە قەڵاچۆڵان سەرپەرشتیی مەراسیمی دەستبەكاربوونی جەلال شێخ ناجی تاڵەبانیی وەك سەرۆكی نوێی دەزگای زانیاریی یەکێتی کردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال