تەنھا ٤٨ کاتژمێر ماوە


 

تەنھا ٤٨ کاتژمێر ماوە....


زۆر حەلوا خواردن بەوێنەکانی نایف و بارەگا سوتاندنی بەغدای پارتیەوە، ھیچ دادتان نادات و ھیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێ!

ئەگەر چاوتان لە پۆستی سەرۆک کۆمارە بفەرموون رۆژی چوارشەم لەپەڕلەمان ئامادەبن و لەوێ یەکلای بکەنەوە!

مەرد بن و کلکی خۆتان گرێ مەدەن، دیسانەوە رامەکەن بۆ ماڵی مالیکی و وەک رێگای کانی لێ مەکەن!

تۆزکیش رەحم بەگەروی خۆتان بکەن، ئەوەندە بەپارتی کاندیدەکەی مەوەڕن....

رۆژی چوارشەم، واتا ٤٨ کاتژمێری تر ئێمە لەوێین و چاوەڕێتانین، ئێمە لەوێ وەڵامتان دەدەینەوە! 

ئەی ئێوە نین ئەڵێن یەکێتی تەقڵە بەفیل لێدەدات؟ دەبفەرموون بەخۆتان و (اطار) واتا تایەکانتانەوە لەوێ بن بزانین چۆن تەقڵەیەک بەفیلەکەی پارتی لێدەدەن، ئەو لەوێ چاوەڕێتانە و لەوێ ئامادەیە، بەڵام پیاوبن و ئێوەش وەرن!

بڵاوکردنەوەی وینەکانی نایف و تویتەکەی، ھەروەھا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بارەگا سوتاندن دادتان نادات!

بیرتان نەچی، ئیستا ٣ بەھیچە، لایەنی کەم بۆ تەعادول کردنەوەش بێت وەرن!

پێش ھاتنتان، پارەش ببخشنەوە و مونەشیتاتیش بەکاربێنن ھەر کێشەمان نیە، گرنگ ئەوەیە بێن!

دیسانەوە ڕامەکەن و دواتر بڵێن بردمانەوە!


نیازحاجی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال